هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ن کوردستانی
هه‌ر یه‌كه‌ له‌ بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى په‌یامى سه‌ركۆنه‌كردنیان بۆ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و بافڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێ، "ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر گروپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە

دەقی پەیامی بافڵ تاڵەیانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئیدانەی ھەر پیلانێک دەکەین کە مەرامی تێکدانی ئارامی ھەرێمی کوردستانی لەپشتەوە بێت  و ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر گروپ و تاقمێک کە ئاسایشی ھەرێم بخەنە مەترسییەوە. بە هیچ شێوەیەکیش رێگەنادەین ئاسایش و یٔارامی کۆمەڵانی خەڵک تێکبدرێت.

ئەو ھێرشانەی کرایە سەر شاری ھەولێر مایەی نیگەرانیمانە، ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین و دڵنیام بە یەکڕیزی و یەک ئیرادەیی ھێزە ئەمنییەکانمان دەتوانین باشتر رووبەڕووی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان ببینەوە و ژیانێکی باشتر و ئارامتر بۆ ھەمووان فەراھەمبکەین.

ده‌قى تویته‌كه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەتوندی هێرشەكانی سەر هەولێر سەركۆنە دەكەم كە ژیانی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە.

بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین ژیانی هاووڵاتییانمان بخرێتە مەترسییەوەو سەقامگیریمان تێك بدرێت، داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین لێكۆڵینەوە لەو هێرشانە بكەن و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی لێپرسینەوە بكرێنەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین