شۆفێرێک دایکێک و دوو کچەکەى دەکوژێت و ڕادەکات کوردستانی

نوچەنێت:

لە رووداوێکى هاتووچۆدا، دایکێک لەگەڵ دوو کچى لەسەر ڕێگاى هەولێر – مەخموور گیان لەدەست دەدەن و شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکەش ڕادەکات.

ئەمڕۆ هەینى (29/تشرینى یەکەم/2021)، فازڵ حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگەیاند، دوێنێ شەوى ڕابردوو، شۆفێرێک بە  ئۆتۆمبێلەکەى لە دایکێک و دوو کچى داوە لەسەر ڕێگاى هەولێر - مەخمور، کە بەو هۆیەوە هەر سێکیان گیانیان لەدەستداوە.

فازڵ حاجی ئاشکراشى دەکات، شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ رایكردووه‌ و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌، هەروەها ته‌رمی قوربانییه‌كان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یە.

لەگەڵ ئەوەى ووته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئەو رووداوە بە کارەسات ناو دەبات، لەڕابردووش لە ڕێگاى هەولێر – مەخموور بەرامبەر گردى پیرداود، تا ئێستا چەندین رووداوى هاتووچۆى تێیدا روویداوە، کە بە هۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتى و شۆفێر گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین