وەزارەتى پێشمەرگە: دوو پێشمەرگە لە تەق تەق بریندار بوون کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکووتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا برینداربوونى دوو پێشمەرگەى وەزارەتەکەى ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "ئێستا لە نەخۆشخانە چارەسەرى پزیشکى وەردەگرن."

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى (30/تشرینى یەکەم/2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، لە سنوری ناحیەی تەق تەق، به‌هۆى بەرکەوتنی هه‌وره‌ بروسكه‌ دوو پێشمەرگە، کە لە ئەرکدا بوون برینداربوون."

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا کە لە پەیجى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە دەشڵێت، "لە ئێستادا باری تەندروستیان جێگیرە، لە نەخۆشخانەی تەق تەق چارەسەر وەردەگرن. بە هیوای زوو چاکبوونەوە و سەلامەتین بۆ هەردوو پێشمەرگەکە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، شەوى ڕابردوو (29)ى تشرینى یەکەم، بە هۆى هەورە بروسکە، جگە لە برینداربوونى دوو پێشمەرگە هاووڵاتییەکى مەدەنیش بەشێکى جەستەى سووتا بەو هۆیەویە ڕەوانەى نەخۆشخانە کرا.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین