ئەو قوتابیانەى نمرەکەکانیان لە سەرووى (99) بوو لە کۆلێژى پزیشکى وەرگیران کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، (58) قوتابى لە کۆلێژى پزیشکى وەرگیران و ئەو قوتابیانەى تا ئێستا وەرنەگیراون کێشەى ئەوانیش چارەسەر دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى (30/تشرینى یەکەم/2021)،  عەبدوسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، ئەو قوتابیانەى ناویان نەهاتۆتە یاخود ئەو بەشە وەرى نەگرتوون کە ئارەزوویان لێی هەبووە، چارەسەرى پێویستیان بۆ کراوە.

بە هۆى زۆرى بەدەستهێنانى نمرەى بەرزى لەلایەن ژمارەیەکى زۆرى قوتابیانى (12)ى ئامادەیی لەم ساڵدا، ژمارەیەک لەو قوتابیانەى زانکۆلاینیان پڕکردبووەوە ناوى نەگەڕایەوە.

د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە رووداوی ڕاگەیاند، بەدەستهێنانى ئەو هەموو نمرە زۆرە پێشبینیکراو بوو، ئەوە شتێکە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە، زۆر گرنگە ئێمە و وەزارەتی پەروەردە لەوە بکۆڵینەوە بۆچی نمرە هێندە بەرز بووەتەوە.

هاوکات د. گەلاوێژ عوبێد سیان، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كێشەی ئەو قوتابیانەی كۆنمرەكانیان لە سەروو (99) بوو، لە کۆلێژى پزیشکى وەرنەگیراون، چارەسەركراوە.

دەشڵێت، سبەى یەکشەممە (31) تشرینى یەکەم لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆدەبینەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئەو قوتابیانەى وەرنەگیراون لە كۆلێژ و پەیمانگاكان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین