یەکەم بارانبارینى ئەمساڵ زیانێکى زۆر بە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان دەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى بارینى بارانێکى بەخوڕ لە هەولێر، لە هەندێ گەڕەک لافاو دروست دەبێت و چەند شوێنکیش لە دەوروبەرى پارێزگاى هەولێر زیان ماددى بەرکەوتووە، بەڵام بەبێ زیانى گیانى.

ئەمڕۆ شەممە رێکەوتى (30/تشرینى یەکەم/2021)، تەزرە و بارانێکى زۆر بارى، بەو هۆیەشەوە هەر یەک لە گەڕەکانى زێڕین و گوندى کۆرى بە هۆى بەرزبوونەوەى ئاوێکى زۆر زیان بەر خانوو و ماڵى هاووڵاتییان کەوت.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، بارانەکەى ئەمڕۆ جگە سەنتەرى شار، بارانبارین زۆربەى قەزا و ناحییەکانى دەوروبەرى هەولێرى گرتۆتەوە،  لە کاژمێرێکدا (52) ملم باران باریووە.

بەپێى ئەو ڤیدیۆیانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، لە شارەکانى هەولێر و سلێمانى، چەند ئۆتۆمبێلێک ئاو بردویەتى و بەشێک لە هاووڵاتییان بەتایبەت لە هەولێر زیانى زۆر بەر ماڵەکانیان کەوتووە.

هەر ئەمڕۆ ئێوارە بەڕێوەبەرایەتیى کارەباى سلێمانى ڕاگەیاند، بە هۆى بارانبارینەکەى ئەمڕۆوە،  هێڵێکی (132)کەی ڤی کەوتووە و زیانیش بەر هێڵەکانی (11) و (33) کەوتن، هاوکات شۆرتی کارەباش لە (41)  فیدەری کارەبا لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی دروست بوو.

هەروەها بەهۆى باران بارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبوونی لافاو، بەشێک لەڕێگەی سەرەکی هەولێر- شەقلاوە لە پشت کوڕێ لەبەرامبەری شێرەسوار داڕماوە و مەترسی دروستکردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین