پڕۆژەیاسای هەڵگرتنی چەک هەمواردەکرێتەوە کوردستانی

سیهام میران-نوچەنێت

دیاردەی هەڵگرتنی چەک بووەتە هۆی ئەنجامدانی چەندین تاوان و روداوی نەخوازراو، ئەگەرچی بە پێی یاسای (ژمارە13ی ساڵی1993) هەڵگرتنی چەک بەبێ مۆڵەت و مامەڵەکردن پێوەی قەدەغەیە، بەڵام ئەم یاسایە جێبەجێنەکراوە، ئێستا پڕۆژەیاسایەکی دیکە نێردراوەتە پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی ئەم یاسایەی کە هەیە.

باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند" بەپێی ئەو دانیشتنانەی کە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجاممان داوە، رایانوایە، هەندێک لە سزایانەی کە لەناو ئەم یاسایەدا هەیە سزای سوکن، بۆیە یاساکە پێویستی بە هەموارکردنەوەیە".

باڵانبۆ محەمەد سەبارەت بە هەموارکردنەوەی ئەم یاسایە دەڵێت" یاساکان بە پێی کات پێویستیان بە گۆڕانکارییە، بەڵام ئەوەی لێرە گرنگە ئەوەیە کە جێبەجێ کردنی یاساکان لە هەموارکردنەوە گرنگترە، دەزانین لە کوردستان کێشەی نەبوونی یاسامان نییە بەڵکو کێشەی جێبەجێکردنی یاسامان هەیە، چونکە ئێمە ئێستا یاسای رێکخستنی چەک هەڵگرتنمان هەیە بەڵام تاکو ئێستا کاری پێنەکراوە". 

رۆژی (19/ئەیلول/2021) ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، لە میانەی گفتوگۆیەک لەگەڵ فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە" بە هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاسای چەک هەڵگرتنی چەک رێکدەخرێت و بەشێوەیەکە کە بتوانرێت لێکەوتەو ئاسەوارەکانی نەرێنییەکانی چەک هەڵگرتن کەم بکاتەوە یان هەر نەیانهێڵێت، ئەو کەسەی چەکی هەبێت پێویستە مۆڵەتری هەبێت بە پێچەوانەوە رووبەرووی سزا دەکرێتەوە".

رۆژی (27/تشرینی یەکەم/2021) پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای چەک گەیشتە پەرلەمانی کوردستان، باڵانبۆ محەمەد گوتی" تا ئێستا پڕۆژە یاساکە لە سەرکایەتی پەرلەمانە کەی ئاراستەی لیژنەی ناوخۆ کرا ئەوکاتە کاری لەسەر دەکرێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین