وەزارەتی پێشمەرگە: به‌سه‌ختی رووبه‌ڕووى دەستى چەپەڵى ناحەزان و تیرۆریستان دەبینەوە
نوچەنێت
وەزارەتى پێشمەرگە ڕاشیگەیاند، سەرکۆنەى هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگەشدا هاتووە: " ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌كڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی هه‌یه. به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه."
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە:
به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه.
هاووڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌كڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگی هه‌یه. به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاووڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه، پێكه‌وه له به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین، له پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
وێڕای سەرەخۆشیمان لە قوربانیەکەی ئەو کارەساتە، سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
16ی شوباتی 2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment