نوسراوێکی سەر جەستەی ئاشکرادەکات رەنگاورەنگ

نوچەنێت

هونەرمەندی نێودەوڵەتی سێلینا گۆمێز، بۆ یەکەم جار نهێنی ئەو تاتۆیەی بە زمانی عەرەبی لەسەر جەستەی نوسراوە ئاشکرادەکات.

سێلینا گۆمز، لە راگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی کە تاتۆیەک لەسەر دەستی هەیە کە بەزمانی عەرەبی لێی نوسراوە  "أحب نفسك أولا" (سەرەتا خۆت خۆشبوێ)، کە لەلایەن یەکێك لە هەوادارانی پێی گوتراوە.

نیگار کێشی تاتۆکە دەڵێت: ماوەی دروستکردنی تاتۆکەی سەردەستی سیلینا گۆمێز تەنیا(45 ) خولەک بووە.

سێلینا گۆمێز له‌دایكبووی ساڵی 1992ە، لە باوكێکی مه‌كیسكی و دایکێکی ئیتاڵی. له‌ بواری گۆانی گوتن، نواندن و به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ریدا كار ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین