خێراترین رێگای کێش دابەزاندن بزانە رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

پسپۆڕانی بواری خۆراکی لە گۆڤاری "فرۆیندین"ی ئەڵمانیی دەڵێن دایتی (بەرنامەی خۆراکیی)ی خواردنی مۆزی بەیانیان، جۆرە سیستەمێکی خۆراکییە کە لەساڵی 2008 وە لە یابان ناسراوە و بەکاردەهێنرێت، بەشێوەیەک دەکرێت بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە بەشێوەیەکی خێرا پشتی پێببەسترێت، بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کە پێش بۆنە تایبەتەکان مەبەستیانە بەخێرایی کێشی جەستەیان دابەزێنن.

سیستەمی خۆراکی کێش دابەزاندنی خێرا، بەشێوەیەک کە لەبەیانیاندا ڕێگە دەدرێت بێ سنور مۆز لەگەڵ ئاوی شیلەتێن بخورێت یان خواردنی لەگەڵ شیر لەژەمی بەیانیدا، هەروەک پابەند نەبوون بە خواردنێکی دیاریکراو لە ژەمەکانی نیوەڕۆ و ئێوارەدا، دەشکرێت لەنێوان ژەمە سەرەکییەکاندا مۆزێک یان زیاتر وەک ژەمی سوک بخورێت، بەڵام نابێت هیچ جۆرە شیرینییەکی تر بخورێت، جگە لەوەی لەدوای کاتژمێر هەشتی ئێوارەوە نابێت هیچ جۆرە خواردنێک بخورێت.

خواردنی مۆز لەبەیانیاندا یارمەتیی هەستی خێرا تێربوون دەدات، جگە لەوەی بڕێکی زۆر لە ریشاڵە خۆراکییەکان و پۆتاسیۆمی تێدایە، کە چەوریی جەستە ڕێکدەخات، بەڵام نابێت دوای کاتژمێر هەشتی ئێوارە هیچ جۆرە خواردنێک بخورێت.
پسپۆڕانی خۆراکیی دەڵێن ئەم سیستەمە خۆراکییە، یارمەتییدەرە لە دابەزاندنی کێشی جەستە بەخێرایی، بەڵام جەستە پێویستی بەوەرزشکردنە بۆئەوەی بتوانێت دابەزاندنی کێشەکە بەردەوام و هەمیشەیی بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین