سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی بیلاروس کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆدوو شەممە(1/تشرینی دووەم/2021) سەرۆک مەسعودبارزانی، لەگەڵ باڵیۆزی بیلاروس کۆبووەوەو جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچبەراندا پێویستە رەچاوی رەهەندە مرۆییەکان بکرێت.

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆک مەسعودبارزانی، لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ(ڤیکتۆر ریباک) بابەتی کۆچ و ھەماھەنگی نێودەوڵەتی و ھەمەلایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تاوتوێکران. هەروەها تیشک خراوەتە سەر پرۆسەی سیاسی لە عیراق و دوا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق.

رێگای بیلاروس یەکێک لەو رێگایانەیە کە کۆچبەران بۆ گەیشتن بە وڵاتە ئەوروپییەکان بەکاریدەهێنن. خەڵکێکی زۆر لەسەر سنورەکانی بیلاروس و پۆڵەندا گیریان خواردووە.

مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، پەرلەمانی پۆڵەندا بڕیاری دروستکردنی دیوارێکی لە نێوان سنوری وڵاتەکە یو بیلاروس دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین