گۆڕانکارى لە شێوازى وەرگرتنى ئەو قوتابیانە دەکرێ کە نمرەکانیان بەرزە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەسەر بڕیارى سەرۆکى حکووکەتى هەرێمى کوردستان ئەو قوتابیانەى ناڕازین لەو شوێنانەى لێی وەرگیراون، شوێنەکانیان دەگۆڕدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتى (2/تشرینى دووەم/2021)، عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا به‌ كوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، قوتابییەک ویستوویەتی لە بەشی ئەندازیاری بخوێنێت، بەڵام لە بەشی زانستەکان ناوی هاتووەتەوە، دواى پێداچوونەوە دووبارە بەشەکەی گۆڕاوە بۆ ئەندازیاری.

شێوازى وەرگرتنى قوتابیان لەم ساڵدا ناڕەزایی زۆرى لێکەوتەوە، بەهۆیەشەوە وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیاریداوە دووبارە پێداچوونەوە بە شوێنى ئەو قوتابیانە بکرێتەوە کە لە زانکۆ و پەیمانگاکان ناویان هاتۆتەوە و بە شایستەى نمرەکانى خۆیانى نازانن.

هەروەها عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ری ئاشکراى دەکات، ئەمساڵ (63) هەزار قوتابیی (12)ی ئامادەیی داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشکردبوو.

سەبارەت بە ناونەهاتنەوەى ئەو (25) هەزار قوتابیەى لەو بەشەى کە داوایانکردووە و ناویان نەهاتۆتەوە، دەڵێت، ئه‌و 25 هه‌زار قوتابییه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ی دڵخوازی خۆیان وه‌رنه‌گیرابوون، کێشەکانیان چارەسەرکراوە، ئەویش بە ژماره‌ی كورسییه‌كانی خوێندن له‌ زانكۆ و پەیمانگاکان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین