غازى کەرکووکى: ئەو ئەندامانە لە هەڵبژاردن کاریان بۆ یەکێتى نەکردووە کوردستانی

نوچەنێت:

دواى ئەوەى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان، هەر یەکە لە لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەكێتیی و چوار ئەندامى سەرکردایەتیى حیزبەکەى دوورخستەوە، ئەندامێکى سەرکردایەتیى یەکێتى هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، بەپێى پەیڕەوەى حیزب ئەو بڕیارە دراوە.

ئێوارەى دوێنى سێشەممە رێکەوتى (2/تشرینى دووەم/2021)، بە بڕیاریکى بافڵ تاڵەبانى، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکى یەکێتى، هەروەها چوار ئەندامى سەرکردایەتیى ئەو حیزبە ئاراس شێخ جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەممەد و شادوومان مەلا حەسەن لە یەکێتی دوورخراونەوە.

غازی کەرکووکی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هۆکارى دوورخستنەوەیان بۆ رووداو ئاشکرا دەکات و دەڵێت، یەکێتى پەیڕەوى هەیە و کارى پێدەکات، لەکاتى بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنەکان ئەگەر سەرکردەکانی ئەو حیزبە کاریان بۆ ئەو حیزبە نەکرد یان دژی حیزبەکە کاریان کرد، بەپێی پەیڕەو دەبێت سزا بدرێن، ئەوەى کراوە بەپێى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى بووە.

دەشڵێت، ئەو برادەرانە لە کاتی هەڵبژاردندا کاریان بۆ یەکێتی نەکردووە، هەندێکی دیکەشیان خەڵکیان هانداوە دەنگ بە یەکێتی نەدەن، سزادانیشیان بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین