ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەى هەفتانەى خۆیدا گفتوگۆ لەسەر لافاوەکەى (30)ى تشرینى یەکەمى هەولێر و چارەسەرکردنى کێشەى ئەو قوتابیانەى ناویان نەهاتۆتە.

ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتى (3/تشرینى دووەمى/2021)، فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات."

بەپێى ڕاگەیێندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، ئەنجوومەنى وەزیران لە کۆبوونەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەم سێ بابەتە دەکات.

یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.

دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.

سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی 30-10-2021 و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین