براد پیت هاوسەرە کۆنەکەی تۆمەتبار دەکات رەنگاورەنگ

سیهام میران – نوچەنێت

براد پیت هاوسەری پێشووی ئەنجلیا جولی رایگەیاند، جولی بە مەبەستی پڕوپاگەندە و دانانی کاریگەريی بەسەر خەڵك، منداڵەکانی بەکاردەهێنێ.

ماڵپەڕی سیدتی لە هەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە کەسێکی نزیك لە براد پیت بە رۆژنامەی نیویۆرک پۆستی راگەیاندووە، جگە لە پارە کێشەی لەخۆگرتنی منداڵەکان لەنێوان پیت و جولی دەرکەوتووە.

پیت هاوسەرە کۆنەکەی بەوە تۆمەتبار دەکات منداڵەکانی تەنیا بۆ پڕوپاگەندە بەکار دەهێنێ. کەسێکی نزیك جولی ئەو تۆمەتەی رەت کردووە و دەڵێت، "پێویست بەوە ناکات کەسایەتی پیت و جولی بەسەر منداڵەکان بسەپێنرێن، ئەوان خۆیان بیرکردنەوەی سەربەخۆیان هەیە ئەو کارانە دەکەن کە خۆیان دەیانەوێت". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین