لە ئاکرێ هەوڵی دەستەبەرکردنی کۆمەڵایەتی دەدرێت کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە(11/تشرینی دووەم/2021) وەک پشتگیریكردنی كەرتی تایبەت و پاراستنی مافی كرێكاران لە ئاكرێ‌، بەشی دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی كرایەوە. كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " بەشی دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی بۆ ئەوەیە كرێكار لە كاتی برینداربوونیدا مافی نەفەوتێت و لەكاتی گیان لەدەستدانیشیدا خانەنشینی بۆ ببڕێتەوە".

کوێستان محەمەد گوتیشی، "ئەم بەشەش دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەی گەنجانی كوردستان وەك كەرتی گشتی لە كەرتی تایبەتیشدا كار بكەن".
 لەبارەی لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان کوێستان مەحمەد دەڵێت، "جۆرێكیان لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمە و جۆرەكەی تر پێویستی بە دەرچووندنی یاسایە لە پەرلەمانی كوردستان و بە پەرلەمانیان راگەیاندووە كە لەم كاتەدا لەگەڵ لێبوردنی گشتیدان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی چاوەڕێی وەڵامی پەرلەمان".
وەهەروەها ئاماژەشیدا کە ، "لە سەرجەم قەزاكانی ھەریم ئەم بەشە دەكەینەوە".

بێگه‌رد تاڵه‌بانی روونیکرده‌وه‌، له‌و پێشانگه‌ هاوبه‌شه‌ی ئه‌مڕۆ، کۆمپانیای زۆر گه‌وره‌ به‌شدارییان تێداکردووه‌، که‌ به‌رهه‌می خۆیان له‌ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ساغ ده‌که‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردووه‌، که‌ به‌بازاڕکرنی به‌رهه‌می جوتیاری له‌رێگه‌ی پێشه‌سازی خۆراکه‌وه‌ بێت و چه‌ندین پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.

وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد، بڕیارە به‌ مه‌به‌ستی ساغکردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌ کشتوکاڵییه‌کان، رێککەوتنێک لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقی واژۆ بکەین، تا بتوانرێت به‌رهه‌می جووتیارانی کوردستان له‌ ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراق ساغبکرێته‌وه.‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، به‌ گوێره‌ی رێککه‌وتنه‌که‌ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوچەکانی دیکەی عێراق لە هەرێمی کوردستان ئاسانکاری بۆ ده‌کرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین