ئاژانسێكى ئیماراتى: ئه‌و گرووپه‌ى هێرشه‌كه‌ى كردووه سه‌ربه لایه‌نێكى حه‌شدى شه‌عبییه
نوچه‌نێت
ئاژانسى عه‌ین كه ماڵپه‌ڕێكى ئیماراتییه ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى له ئه‌ستۆ گرتووه.
راپۆرته‌كه به‌دوورى نازانێ گرووپى "سه‌رایا ئه‌ولیا ده‌م" كه به‌رپرسیارتێى هێرشه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، یارى ناوگۆڕین بێت كه پێشتر گرووپه‌كانى شیعه به‌كاریان هێناوه.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌ڵێ، جارێكى تر ناوى ئه‌و گرووپه له كرده‌وه‌كان هه‌بووه ئه‌مه‌یش له مانگى ئه‌یلولى رابردوو بووه كاتێك هه‌ڕه‌شه‌ى له كاروانه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه، له‌وه‌ى هاوكارى هاوپه‌یمانان نه‌كه‌ن.
دواتر باس له‌وه ده‌كات به بڕواى چاودێران په‌یوه‌ندییه‌كه له‌نێوان ئه‌م گرووپه و گرووپى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى هه‌یه كه ئه‌وه‌شیان راسته‌وخۆ سه‌ربه سوپاى پاسدارانى ئێرانه.
شه‌وى رابردوو هێرشێكى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست دا و نۆ كه‌سیش بریندار بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment