بۆچی پێویستە سەوزە بخۆین رەنگاورەنگ

لاڤین عومەر: نوچەنێت

پسپۆڕانی تەندروستی و بواری خۆراک، بەردەوام جەخت لەسەر خواردنی سەوزەکان دەکەنەوەو، بە نایابترین لەو خواردنانەی دادەنێن کە بەهای خۆراکی بەرزە. بەهۆی دەوڵەمەند بوونی بە ڤیتامین و کانزاکان و بڕێکی زۆر ئاو پێکهاتەی خۆراکی تێدایە و چەندین سوودی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.

پسپۆرانی بواری تەندروستی پێیان باشە لە هەموو ژەمەکان و تەنانەت بەیانیانیش سەوزە بخورێت،  چونکە کێشی لەش دادەبەزێنێت  جەستە لە ژەهر پاک دەکاتەوە، جگە لەوەی ریخۆڵە چالاک دەکات دڵ و مێشکیش دەپارێزێت.

سەوزە جۆری زۆرە دەتوانرێت بکرێت بە شەربەت یاخود بکوڵێنرێت یاخود وەک شلە بەکار بهێنرێت لەگەڵ خۆراکی سەرەکیدا، بەمەش سودی زۆر دەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ و سوڕی خوێنیش چالاک دەکات.

لە کوردستان سەوزەی جۆراوجۆر هەن، کە دەکرێت بۆ باشبوون و بەهێزکردنی تەندروستی سودیان لێوەربگیرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین