توێکڵە دارە سیحراوییەکە بناسن رەنگاورەنگ

نوچەنێت

داچین پیکهاتەیەکی خۆراکی سروشتییە، وەک بەهارات بەکاردەهێنرێت. لە کۆنەوە وەک وشکەیەکی سروشتی لە دروستکردنی زۆربەی خواردن و شیرینییەکاندا بەکاردەهێنرێت، چونکە تام و بۆنێکی تایبەت دەبەخشێت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرکەس هەن وەک چا لە دوای خواردنی ژەمێکی قورس دەیخۆنەوە.

دارچین لە کۆنیشدا وەک چارەسەری سروشتی بەکارهێنراوە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە توشی نەخۆشی شەکرە و جۆرەکانی دەبنەوە. وادەکات هاوسەنگی رێژەی شەکر لە خوێندا رابگرێت چونکە رۆڵی هەیە لە زیادکردنی ماددەی ئەنسۆلین، کە توشبوانی نەخۆشی شەکرە پێویستیان پێیەتی. 

هەروەها یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن، کە دەبیتە هۆی ئەوەی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی دەمارەکان کەمتر بکاتەوە. لە کاتی توشبوون بە کۆکە و قورگ ئێشە و پەتای وەرزی، دەخورێت چونکە سیستەمی بەرگری لەش بەرز دەکاتەوە و رێگە لە هەڵئاوسانی سک دەگرێت بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی ریخۆڵەیان هەیە، جەستە لە ماددە ژەهراویەکان پاك دەکاتەوە. 

ئەم دارە لە بابەتی جوانکاری پێستیشدا بەکاردەهێنرێت، ئەگە لەگەڵ زەیتی زەیتون تێکەڵبکرێت، دەتوانێ پاککەرەوەو نەرمکەرەوەیەکی باشی پێست بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین