مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بڕیاره‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى په‌سه‌ند كرد کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاره‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى په‌سه‌ند كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ ده‌ركردنى لاهور شێخ جه‌نگى، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا تاڵه‌بانى و هه‌ڵپه‌ساردنى ئاراس شێخ جه‌نگى.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى تشرینى یه‌كه‌م، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌ سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵه‌بانى له‌ ده‌باشان "سلێمانى" كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێى چه‌ند بابه‌تێكى كرد. ماڵپه‌ڕى پیوكه‌ى میدیاى یه‌كێتى، بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاره‌كانى بافڵ تاڵه‌بانى بۆ ده‌ركردنى چوار ئه‌ندامه‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى سیاسى په‌سه‌ند كراون.

ئه‌وانیش بریتین له‌ ( لاهور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا ته‌حسین حبیب )

هه‌روه‌ها ئاراس شێخ جه‌نگیش بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ ئه‌ندامێتییه‌كه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراوه‌.

له‌ مانگى ته‌مووزى رابردوو كێشه‌ى هاوسه‌رۆكه‌كانى یه‌كێتى به‌رده‌وامه‌، دواجار وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت مه‌كته‌بى سیاسى لاهور شێخ جه‌نگى و لایه‌نگرانى له‌ یه‌كێتى ده‌ركردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین