داعش جارێکى تر هێرشیکردە سەر پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە میحوەرى (گەرمەسێر – کفرى)دا هێزەکانى پێشمەرگە بە توندى وەڵامێکى هێرشێکى تیرۆریستانى داعشى دایەوە.

درەنگانى شەوى ڕابردوو، چەکدارانى داعش جارێکى تر هێرشیانکردە سەر سەنگەرى هێزەکانى پێشمەرگە، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى دەکات، "تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی۱ی لیوای۹ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری (گەرمەسێر،ـ کفری) دا."

سەبارەت بە زیانى ئەو هێرشە، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاشکراى دەکات، "پەلامارەکە، لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوەو، لێیان هاتنە دەست. خۆشبەختانە هیچ زیانێک بە پێشمەرگە نەگەیشتووە."

جێگەى ئاماژەپێدانە، بە هۆى بۆشایی ئەمنیى لە ناوچە کوردستانییەکان، ئەمە بۆ چەندەمین جارە تیرۆریستانى داعش هێرشدەکەنە سەر هێزەکانى پێشمەرگە، هەفتەى ڕابردووش  هێرشیانکردە سەر پێشمەرگە لە میحوەرى پردێ، بەبێ ئەوەى پێشمەرگە شەهید و بریندارى هەبێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین