سەرۆک بارزانى پیرۆزبایى لە حیزبى شیوعى کوردستان دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە شەشى تشرینى یەکەمى (2021)، سەرۆک مەسعود بارزانى، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى لە د. کاوە مەحموود کرد، بە بۆنەى ھەڵبژاردنەوەیان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەیان.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، سەرۆک مەسعود بارزانى دەشڵێت، "وێڕای پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان ، ھیوادارم لە قۆناغی داهاتووی ژیانی سیاسی گەلەکەماندا بەشداریتان کاراتربێت و لە خزمەتی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا بن."
دەقى پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان:
بەناوی خودای بەخشندەو میھرەبان
بەڕێز د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
وێڕای پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان ، ھیوادارم لە قۆناغی داهاتووی ژیانی سیاسی گەلەکەماندا بەشداریتان کاراتربێت و لە خزمەتی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا بن.
مسعود بارزانی
6ـی تشرینی دووەمی 2021
.jpg)
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment