وەزارەتى ئەوقاف لەسەر گرتەیەکى ڤیدیۆیى روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەسەر بڵاوبوونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا هاووڵاتییەک دۆعا بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا دەکات.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە شەشى تشرینى دووەم (2021)، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە روونکردنەوەیەکدا ڕەتیدەکاتەوە ئەو شوێنەى ڤیدیۆیەکەى لێ تۆمارکراوە مزگەوت نییە و هاووڵاتییەکەش خەڵکى دەرەوەى باشوورى کوردستان.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەشڵێت، "پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاو دەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بکەن و چەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم روونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی راگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری ھەرێم پەخش بکات، رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر."

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌کەى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی:

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووه‌تەوە تێیدا کەسێك دوعا بۆ سەرۆکی یەکێك لە وڵاتانی دراوسێ دەکات، گوایە ئەمە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە، لێرەوە بۆ رای گشتی رادەگەیێنین، کە ئەم شوێنە مزگەوت نییە، ئەو کەسەش کە قسە دەکات مامۆستای ئایینی نییە و شوێنەکەش سنووری ھەرێمی کوردستان نی یە، بەڵکو دەرەوەی باشووری کوردستانە و بۆنەیەکی ئایینییە و پەیوەندی بەئێمەوە نی یە.

پێویستە ئەو شوێنانەی ئەو ھەواڵە نادروستانە بڵاو دەکەنەوە بەرپرسانە مامەڵە بکەن و چەواشەکاری نەکەن، دوای ئەم روونکردنەوەیەشمان ھەر ناوەندێکی راگەیاندن ئەم گرتە ڤیدیۆیە بە ناوی سنووری ھەرێم پەخش بکات، رێککاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر.

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

6/11/2021

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین