حه‌لیمه‌ پوله‌ند.. دیارییه‌كى سه‌یرى به‌ده‌ست گه‌یشت رەنگاورەنگ
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، حه‌لیمه‌ پوله‌ند راگه‌یاندكارى كوێتى له‌لایه‌ن هه‌ودارێكییه‌وه‌ كاتژمێرێكى به‌ دیارى بۆ هاتووه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ى 74 هه‌زار دۆلاره‌.

به‌ بۆنه‌ى ڤالانتاین حه‌لیمه‌ پوله‌ند دیارییه‌كى له‌لایه‌ن هه‌ودارێكیه‌وه‌ پێدراوه‌ كه‌ كاتژمێرێكه‌ له‌ ماركه‌ى "Patek Philippe" بۆ كڕیوه‌. كه‌چى ئه‌و ژنه‌ راگه‌یاندنكاره‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێراى ئه‌وه‌ى سوپاسى هه‌واداره‌كه‌ى ده‌كات، ده‌شڵێ "سه‌رسامم ناكات".

سپۆتنیك ده‌ڵێ ئه‌و دیارییه‌ هه‌راى ناوه‌ته‌وه‌ وده‌ڵێن نرخه‌كه‌ى ده‌گاته‌ ملیۆن ریاڵى سعوودى، به‌ڵام نرخه‌ راسته‌قینه‌كه‌ى 74 هه‌زار دۆلاره‌ كه‌ ده‌كاته‌ 275 هه‌زار ریاڵ نه‌وه‌ك، ملیۆن ریاڵ.

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین