ئەمرۆ زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر قەرەبوودەکرێنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

زیانلێکەوتوانى لافاوەکەى هەولێر ئەمڕۆ قەرەبوودەکرێنەوە و پارێزگارى هەولێریش دەڵێت، ژمارەى زیانلێکەوتوان زیادیکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە نۆى تشرینى دووەم (2021)، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر دەکرێت.

ئومێد خۆشناو روونیشدەکاتەوە، هەر خێزانێکى زیانپێکەوتوو بە بڕى سێ هەزار دۆلار قەرەبوودەکرێتەوە.

هەر دوێنێ حکوومەتى عێراق لەگەڵ ئەو (200) ملیارەى مانگانە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت، بڕى (3) ملیار دینارى زیانلێکەتوانى لافاوەکەى هەولێر نارد.

جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (30) تشرینى یەکەم، لە دواى بارینى بارانێکى زۆر لە هەولێر، لافاو لە گوندى کۆرى و شارى زێڕین دورست بوو، بەم هۆیەشەوە نزیکە (600) خێزان زیانێکى زۆر بە ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین