شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى بێلاڕووس و پۆڵەندا دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامانجى چارەسەرکردنى کێشەى پەنابەرانى کورد لەسەر سنوورى هەردوو ولاتى بێلاڕووس و پۆڵەندا، لەم نزیکانە شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى ئەو دوو وڵاتە دەکەن، ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستانیش دەڵێت، سەردانى کۆچبەرانى کوردیش دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە نۆى تشرینى دووەم (2021)، رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، ئەو لیژنەیەى سەردانى ئەو بێلاڕووس و پۆڵەندا دەکات، جگە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەو دوو وڵاتە، سەردانى کەمپى کۆچبەرانى کوردیش دەکەن، تاوەکو لە نزیکەوە ئاگادارى کێشەکانیان بین.

رێبوار بابکەیى روونیشدەکاتەوە،  بە دیاریکراى نازانن کەى لیژنەکەیان سەردانى ئەو دوو وڵاتە دەکەن، دواى گەڕانەوەیان ڕاپۆرتێک پێشکەشى سەرۆکایەتیى پەرلەمان و حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەکەن، بۆ خستنەڕووى چارەسەرى بەپەلە لەسەر کێشەى کۆچبەرە کوردەکان لەو دوو وڵاتە.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، ماوەى چەند ڕۆژێکە بە هەزاران کۆچبەرى کورد لەنێوان هەردوو وڵاتى بێلاڕووس و پۆڵەندا گیرانخواردووە، کە تا ئێستا چەندین هاووڵاتى کورد بەهۆى نەخۆشى و سەرما و بێ نان و ئاوى گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین