ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان لەسەر تەقینەوەکەى قامشلۆ زانیارى نوێ ڕادەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان، لەسەر تەقینەوەى ئۆتۆمبێلێک لە قامشلۆ، تورکیا تاوانبار دەکات و دەشڵێت، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئەو وڵاتە کراوەتە ئامانج.

دواى ئەوەى لە شارى قامشلۆى ڕۆژئاواى کوردستان ئۆتۆمبێلێکى پیکاب تەقییەوە، کە تێیدا سێ هاووڵاتى مەدەنى یەک خێزان گیانیان لەدەستدا، ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە بەردەوامی پێشێلکاری و داگیرکارییەکانی تورکیا بەرامبەر ناوچەکانمان، بە فڕۆکەیەى بێفڕۆکەوان لە گەڕەکی هیلالی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومانکرد.

لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ئاسایشى ڕۆژئاواى کوردستان، داواى پابەندبوون لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکات بە پەیماننامەکان و دەشڵێت، ئەم پێشێلکارییانە یارمەتیی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەدات لە رێکخستنی ریزەکانیان و بڵاوکردنەوەی تیرۆر لە هەموو وڵاتانی جیهان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین