زیاد ڕەئوف: هیچ کەسێک بە زۆر لە پۆڵەنداوە ناگەڕێندرێتەوە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پۆڵەندا ڕایدەگەیێنێت، لە نزیکەوە ئاگادارى دۆخى ئەو پەنابەرە کوردانەن کە گەیشتوونەتە ناو خاکى پۆڵەندا، بەڵام هیچ زانیارییەکییان نییە لەسەر بارودۆخى ئەو پەنابەرە کوردانەى لە سنوورى بێلاڕووسن.

ئەمڕۆ چوارشەممە دەى تشرینى دووەم (2021)، زیاد ڕەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەندا بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، بەپێى ئەو زانیاریانەى بەرپرسانى پۆڵەندا خستوویانەتەڕوو، زیاتر لە (1000) پەنابەرى کورد گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە.

نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان نایشارێتەوە، نیگەرانن لە کەیسى ژمارەیەکى زۆرى کۆچبەرى کورد لە پۆڵەندا و دەشڵێت، ئەوان کەیسەکانیان زیانی زۆرى داوە لە ناوبانگی هەرێمی کوردستان، زانیارى ناڕاستیان بە بەرپرسانى پۆڵەندا وچاودێرە ئەوروپییەکان داوە، کە عەقڵ قبووڵى ناکات.

سەبارەت بە گەڕاندنەوەى کۆچبەرە کوردەکان، نوێنەرى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پۆڵەندا گووتى، لەگەڵ باڵوێزی عێراق هەموو هەماهەنگییەک دەکەین بۆ ئەوەی هاوکاری ئەو خێزانانە بکەین کە دەیانەوێت بە ویستى خۆیان بگەڕێنەوە و لەگەڵ گەڕانەوەی بەزۆری نین، تەنها ئەوانە نەبێت کە بەویستی خۆیان دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین