هاتووچۆى هەولێر: شوفێران دەتوانن تابلۆى باریک بەزمانى ئینلگیزى بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەستن کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر ئاشکراى دەکات، ئەو شۆفیرانەى دەیانەوێ تابلۆى ئۆتۆمبێلەکەیان بگۆڕن بۆ تابلۆى باریک بە زمانى ئینلگیزى، دەتوانن تابلۆ نوێیەکە ببەستن.

ئەمڕۆ چوارشەممە دەى تشرینى دووەم (2021)، فازڵ حاجى، وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر ڕایگەیاند، سەرجەم ئەو شۆفێر و هاووڵاتییانەى بەتایبەتی ئەوانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان (بەئارەزوومەندانە) بگۆڕن بۆ باریک  بەزمانی ئینگلیزی، دەتوانن لە ئێستاوە دەست بە مامەڵەى گۆڕینی تابلۆکانیان بکەن.

هاوکات وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر روونیشدەکاتەوە، بۆ گۆڕینى تابلۆلەکان، پێویستە شۆفێران (دەفتەری خروجیە) لە گومرگی هەولێر بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دەربێنن.

 فازڵ حاجى دەشڵێت، بەپێچەوانەی ئەو ڕێکارەى ڕامانگەیاندووە هەر هاووڵاتییەک لەخۆیەوە بچێت دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، یان لە کەمالیاتێکی ئۆتۆمبێل تابلۆکەی بگۆڕێت، توشی سزادان دەبێت، بڕی سزایەکەش دەگاتە ملیۆنێک دینار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین