پاسپۆرتی سلێمانی چەند پێشنیازێک دەخاتە بەردەم هاوڵاتییان کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ کۆچکردن رێگای یاسایی بگرنەبەر و رێگەی مان و نەمان هەڵنەبژێرن، بۆ ئەم مەبەستەش چەند پێشنیازێک دەخاتە بەردەم هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ چوارشەممە(10/تشرینی دووەم/2021) بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک، راگەیێدراوێکیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا داوا لە هاوڵاتییان دەکەن کە رێگە یاساییەکانی وەکو وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری، کارکردن، نەخۆشی و چەندجۆرێکی تر وەرنگرن و رێگەی قاچاخ بۆ کۆچکردن هەڵنەبژێرن. 

راگەیێندراوەکەی پاسپۆرتی سلێمانی، دوای ئەوەدێت کە چەند رۆژێکە 2500کۆچبەر کە زۆربەیان کوردی باشوری کوردستانن،بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا بە رێگەی نایاسایی کۆچیان کردووە لە سەر سنوری بیلاروس و پۆڵەندا گیریان خواردووەو پۆلیسی پۆڵەندا رێگە نادات بە سنوری ئەواندا بڕۆن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین