وەزارەتى پەروەردە: بڕیارى داخستنى قوتابخانەکان ڕاست نییە
نوچەنێت:
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داخستنى دەرگاى قوتابخانەکان ئاشکراى دەکات، تا ئێستا هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نییە، دەشڵێت، هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان باوک و دایکى قوتابیان بەو جۆرە هەواڵانە نیگەران دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11)ى تشرینى دووەم (2021)، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، تا ئێستا بڕیار نەدراوە بۆ داخستنی قوتابخانەکان، ئەگەر شەپۆلێکی ترى گەورەى کۆرۆنا هەرێمى کوردستان بگرێتەوە، ئەوکات لیژنەی باڵای کۆرۆنا بڕیار دەدات.
هاوکات وەزیرى پەروەردە نیگەرانى خۆى لەوە دەربڕى، کە بەشێک لە میدیا و ڕاگەیاندنەکان باس لە داخستنى قوتابخانەکان دەکەن، بەمەیش دۆخێکى دەروونیان بۆ دایک و باوکانى قوتابیان دروستکردووە، بەڵام ئەم بڕیارە لیژنەى باڵاى رووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا دەیدات و تا ئێستاش دۆخەکە ئاساییە.
ئالان حەمە سەعید گووتیشى، لە مانگى ڕابردوو لە کۆی (1.8) ملیۆن قوتابی و زیاتر لە (100) هەزار مامۆستا، تەنیا (2) هەزار تووشبوو تۆمارکراوە، ئەو ژمارەیە دەکاتە (0.1%)ی تووشبوون لە نێو مامۆستا و قوتابیان.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment