بەفربارین لە سنوری حاجی ئۆمەران بەردەوامە کوردستانی

نوچەنێت

شەپۆلێکی بەفربارین، سنورەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوەو بەپێی کەشناسی سەرمای ئەمساڵ زیاتردەبێت لە سەرمای ساڵی رابردوو.

شەوی رابردوو(11-12/تشرینی دووەم/2021) شەپۆلێکی بەفر بارین سنوری حاجی ئۆمەرانی گرتەوەو بەردەوامە، بەم هۆیەوە رێگای هاملتۆن کێشەی بۆ دروستبووە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەفر و سەرمای ئەمساڵ سەختتردەبێت. پێدەچێت رێژەی بەفربارین زیاتربێت. پلەکانی گەرما لە قەزای چۆن و حاجی ئۆمەران، بۆ ژێر پلەی سفر دابەزیوە.

هاوینی رابردوو بە هۆی وشکە ساڵییەوە، بەشێک لە ناوچەکانی کوردستانی باشور رووبەرووی کێشەی کەمئاوی بوونەتەوە، بەڵام بەپێی کەشناسی ئەمساڵ رێژەی بەفروبارینبارین زیاتردەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین