بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە کە کێشەی کرێکارانی پاککردنەوە لەم نەخۆشخانەیە، پەیوەندی بە دەستەی کارگێڕی گشتی تەندروستی هەولێرەوە نییە.

ئەمڕۆ هەینی( 12/تشرینی دووەم/2021) بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت: چاڕەسەری گرفتی موچەی کرێکارەکان کۆمپانیای ناوبراو، دەبێت پابەندی ڕێنماییەکانی نێو ئەو گرێبەستە بێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی کرێکارانی بگەڕێتەوە کە پەیوەندیی بە تەندروستیی هەولێرەوە نییە، بەڵکو پیوەستە بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆمپانیای جێبەجێکار.

بەپێی روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر" ئەم بابەتە لەڕێگەی بەشی گرێبەستەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی لە وەزارەتی دارایی، چارەسەر دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، کار و ئەرکی کرێکارانی لە بەرچاوگرتووە و بەردەوامیش بەداواچوونی لەڕێگەی بەشی ژمێریاری و گرێبەستەکان بۆ کردووە". 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین