مەلا بەختیار: ئەوانەى حەزیان لێ بوو ئێمە سڕ بکرێن، خۆیان هەموویان سڕکران کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانییدا باسى لە ژەهرخوارکردنى خۆى کرد و تێیدا ڕایگەیاند، "ئەو کەسەى منى ژەهرخواردکردووە، ئەگەر دان بە هەڵەى خۆى دابنێ لەبەردەم بافڵ تاڵەبانى یان خۆم یاخود مەکتەبى سیاسى یەکێتى بەڵێن بێت لێیخۆش دەبم."

ئەمڕۆ یەکشەممە (14)ى تشرینى دووەم (2021)، دواى گەڕانەوەى لە ئەڵمانیا و وەرگرتنى چارەسەرى پزیشکى، ئەمڕۆ لەبەردەم ڕۆژنامەوانووساندا ڕایگەیاند، "لە مەرگی 100٪ گەڕاومەتەوە و سەرەڕای ئەم تاوانە، پێشوەختە کەس تاوانبار ناکەم."

دەشڵێت، "تا لێکۆڵینەوەکان تەواو نەبێت جارێ باسى ئەوە ناکەم چۆن و لە کوێ ژەهرخواردکراوم." 

مەلا بەختیار ڕاشیگەیاند،  "ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى دەسەڵاتى ڤیدتۆى نییە و تەنها لەدەسەڵاتى بافڵ تاڵەبانىییە، ئەوانەشى حەزیان لەوەبوو ئێمە سڕ بکرێن، ئێستا ئەو برادەرانە خۆیان هەموویان سڕکراو."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین