دهۆك بیر له‌ پێشخستنى زیاترى كه‌رتى گه‌شتیارى ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی
ئۆکتان هەرکی، بەرپرسی راگەیاندنى گه‌شتوگوزارى دهۆك دووپاتى ده‌كاته‌وه،‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى هه‌یه‌ و گه‌شته‌كان به‌گوێره‌ى پرۆگرامى ئه‌وان ده‌بێت‌. ده‌شڵێ بۆ ساڵى 2021 پلانى چاكترمان بۆ كه‌رتى گه‌شتیارى هه‌یه‌.

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

ئوكتان هه‌ركى له‌ لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه‌ كرد سه‌نته‌رى زانیارییان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزارى دهۆك هه‌یه‌ و هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانى گه‌شتیارى هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌كانیان گه‌شتیاران سه‌ردانى شوێنه‌ گه‌شتیاره‌كانى دهۆك و زاخۆ و ئامێدى و ئاكرێ بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ شوێنه‌وار و مۆزه‌خانه‌یش ئۆكتان هه‌ركى گوتى، " رۆژانە دەرگای مۆزەخانەکان بە رووی هاوڵاتیانەوە دەکەینەوە، هەر گرووپە گەشتیارێك بێ بۆ دهۆك ئێمە رێنیشاندەریان لەگەڵدا دەنێین تاکو بتوانن سەردانی تەواوی شوێنە گەشتیاریەکان بکەن"

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى دهۆك تا ئێستا ئامارى گه‌شتیارانى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئۆكتان هه‌ركى باسى له‌وه‌ كرد به‌م نزیكانه‌ د. خه‌یرى عه‌لى ئوسو  به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى دهۆك كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانى ده‌كات.

دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ پلانیان هه‌یه‌ بۆ ساڵى 2021 زیاتر كار بۆ پێشخستنى كه‌رتى گه‌شتیارى له‌ دهۆك بكه‌ن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین