هیچ پێشبینییه‌ك بۆ داخستنى قوتابخانه‌كان نییه‌ کوردستانی
موسلیم عه‌بدوڵا بڕیارده‌رى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ و خوێندنى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێ له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن كردووه‌ و دووپاتمان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى پرۆسه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌.

سیهام میران، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

موسلیم عه‌بدوڵا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى شوبات له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت باسى له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌یان كرد له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنى پرۆسه‌ى خوێندن، كه‌ له‌ حه‌وتى ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌.

موسلیم عه‌بدوڵا:
به‌ به‌گوێره‌ى مه‌ترسى بارودۆخى كۆرۆنا
بڕیار له‌سه‌ر پرۆسه‌ى خوێندن بدرێت

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس له‌وه‌ ده‌كات تا ئێستا مه‌ترسییه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه نییه‌‌ تا پرۆسه‌ى خوێندن بوه‌ستێ. موسلیم عه‌بدوڵا گوتى، "لە ئێستادا مەترسییەکە بەمشێوەیە نییە کە پرۆسەیەکی وا چارەنووسساز و هەستیار دوابخەین. بڕیاریش وایە ٢١ی ئەم مانگە دووبارە کۆبونەوەیەکی هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە بکرێت بۆئەوەی خوێندنەوە بۆ ئەو ماوەیە بکرێت کە دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە تا بزانیین رێژەی کۆرۆنا لە هەرێم چۆنە بە تایبەت لە نێو قوتابخانەکان"

موسلیم باسى له‌وه‌ كرد دوێنێ دوایین كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان له‌سه‌ر بابه‌تى پرۆسه‌ى خوێندن كردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستى لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ گوتى، "ئێمە وەكو لژنە لە ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ داین دەرگای قوتابخانەکان هەر بەمشێوەیە بە کراوەیی بمێنێتەوە، ئەگەر هاتوو رێژەی کۆرۆنا بەشێوەی مەترسیدار بەرز بۆیەوە ئەوکات بڕیارێک دەدەین کە بەقەد مەترسییەکە بێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین