لەزانکۆى دهۆک -  ئەمریکى دیدارى  ئاشتى و ئارامیى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت:

زانکۆى ئەمەریکى – دهۆک، ئەمرۆ بە ئامادەبوونى سەرۆک کۆمارى عێراق، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى حکوومەتى هەرێم دیدارى ئاشتى و ئارامیى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (15)ى تشرینى دووەم (2021)، زانکۆى ئەمەریکى – دهۆک، دووەمین دیدارى خۆى بە ناوى (ئاشتى و ئارامیى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست)، بە ئامادەبوونى، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، هاوکات لەگەڵ چەندین بەرپرسى باڵاى ترى هەرێم و بەغدا بەشدار دەبن لە دیدارەکە.

 وا بڕیارە لە دیدارەکەى زانکۆى ئەمەریکى – دهۆک بۆ ماوەى سێ ڕۆژ بەردەوام بێت، کە تێدا شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش و رەوشی عێراق و ھەرێمی کوردستان دوای ھەڵبژاردنەکان، لەلایەن بەرپرسانی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە دەبنە مژاری دیدارەکە و تاووتوێ دەکرێن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین