عوسمان ئۆجەلان کۆچى دواییکرد کوردستانی

نوچەنێت:

بەرەبەیانى ئەمڕۆعوسمان ئۆجەلان، یەکێک لە سەرکردە باڵاکانى پێشووى پەکەکە و براى ڕێبەرى پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لە هەولێر کۆچى دواییکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (15)ى تشرینى دووەم (2021)، عوسمان ئۆجەلان دواى ئەوەى ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆى لێدانى جەڵەتەى میشک بارى تەندروستى تێکچوو، چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ببوو، بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى هەولێر گیانى لەدەستدا.

جێگەى ئاماژەپێدانە، عوسمان ئۆجەلان، براى بچووکى رێبەری بەندکراوی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان-ـە، کە یەکێک بوو لەسەرکردە باڵاکانى پەکەکە، لە (2004) لە پەکەکە جیابوویەوە و لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین