سەرۆک بارزانى و بافڵ تاڵەبانى کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک مسعود بارزانى، ئەمڕۆ لە پیرمام پێشوازى لە بافڵ تاڵەبانى کرد، نووسینگەى هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت لە کۆبوونەوەکەدا، "تاوتووێی دواین پێشھاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کرا."

ئەمڕۆ دووشەممە (15)ى تشرینى دووەم (2021)، بافڵ تاڵەبانى لە پیرمام سەردانى سەرۆک مەسعود بارزانى کرد، لە دیدارێکدا پرسى "بەشداری کورد لە حکومەتی داھاتووی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە سیاسییەکان بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە کرا."

بەپێى راگەیێندراوى نووسینگەى بافڵ تاڵەبانى، لە کۆبوونەوەکەدا "دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا."

هەروەها هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "گرنگی یەک گوتاری کورد لە بەغدا بە پێویست و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە."

هاوکات سەرۆک مەسعود بارزانى و بافڵ تاڵەبانى جەختیان لەسەر "پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق و چەسپاندنی پرەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاوڵاتیان" كردۆتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین