دینا: هیچ شتێک بەقەد شوکردن خۆش نییە رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

دینا ئەکتەرى ناسراوى عەرەب، دواى بڵاوکردنەوەى وێنەیەکى خۆى بە جلى بووکینى لە ئینستاگرام، بەشێک لە هاوڕێیەکانى پیرۆزبایی لێدەکەن و هەندێ لە هەوادارانیشى لە کۆمێنیتەکان هێرشیان کردۆتەسەر .

ئەمڕۆ سێشەممە ( 16تشرینی دووەمی 2021) ماڵپەری (سەیدەتی) بڵاوی کردەوە، دینا ئەکتەری ناسراوى بوارى نواندن، دوای ئەوەی چەند وێنەیەکى دراماى ( سیدە زینب) بەجلی بووکینیەوە بەبێ بوونی زاوا بڵاوکردەوە، هاوڕێیە هونەرمەندەکانى پیرۆزبایی هاوسەرگیرییان لێکرد و وایانزانیووە هەر بەراست شووی کردووە.

دینا ئەم وێنانەى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە جلێکى سپى بووکینى لەبەرکردووە و چەپکێک گوڵى بەدەستەوەیە، لەسەرى نوسیوویەتى، "هیچ شتێک بەقەد شوکردن خۆش نییە."

وێنەکانى دینا کۆمێنتى جیاوازى لەسەر نووسرا و بەشێک لە هەوادارانى بە توندى هێرشیان کردەسەر، لەبەرامبەردا هونەرمەند لەتیفە تونسییە بۆى بۆی دەنووسیووە: پیرۆزە خۆشەویستی دڵم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین