عەممار ئەلحەکیم داوا لە سەرۆک بارزانى دەکات ڕۆڵى لە نزیککردنەوەى لایەنە عێراقییەکان بگێڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆك مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆكی ڕەوتى حیكمەی نیشتیمانی، دوا لە سەرۆک بارزانى دەکات ڕۆڵى میحوەرى خۆى لە لێکزینکردنەوەى لایەنە عێراقییەکان ببینێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەمار ئەلحەكیم سەرۆكی ڕەوتى حیكمەی نیشتیمانی عێراق كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەکەدا "بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناو گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، هەروەها دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چەند پێشنیارێك بۆ پڕۆسەی سیاسیی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كران."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا عەممار ئەلحەکیم داواى لە سەرۆک بارزانى کرد،  "ڕۆڵی میحوەری خۆی لە بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی و نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنە عێراقییەكان بگێڕێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین