چوارەمین کۆنگرەى کۆمەڵى ئیسلامى دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ بەیانى لە شارى سلێمانى، کۆمەڵى ئیسلامیى کوردستان کارەکانى چوارەمین کۆنگرەى خۆى دەستپێکرد، چاوەڕوانیش دەکرێت عەلى باپیر دووبارە وەک ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى هەڵبژێردرێتەوە.

کۆمەڵى ئیسلامیى کوردستان بە بەشدارى (892) ئەندامى کۆنگرە، دەستى بە بەستنى چوارەمین کۆنگرە کرد، کۆنگرەکەش لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە تاسڵوجە بەڕێوەدەچێت و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت. دواى هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێ، بە پێى چەند سەرچاوەییەکى ڕۆژنامەوانى، کۆمەڵى ئیسلامى بەنیازە لەم کۆنگرەییەدا چەند پرسێکى گرنگ بە حیزبەکەى بخاتە بەرنامەى کۆنگرەوە، نوێکردنەوە پەیڕەوپرۆگرامى ناوخۆ و پێکهاتەى کۆمەڵ، هەروەها بارودۆخى دارایى و ڕاگەیاندنى میدیایى کۆمەڵى ئیسلامى. 

له‌م كۆنگره‌یه‌دا، (51) كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی (20) پۆستی سه‌ركردایه‌تی، هه‌روه‌ها (20) كاندید كێبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی 6 پۆستی ئه‌نجومه‌نی چاودێری و لێپرسینه‌وه‌. کۆمەڵى ئیسلامیى کوردستان،لە دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامى یەکەمین کۆنگرەى بزووتنەوەى یەکبوونى ئیسلامیى کوردستان، جیابوونەوەى خۆیان ڕاگەیاند و لە مانگى (6) ى (2001) کۆمەڵى ئیسلامییان دامەزراند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین