ئایا دەزانیت کەعبە چۆن خاوێن دەکرێتەوە؟ رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

خاوێنکردنەوەى کەعبە  تیمێکى تایبەتى ڕاهێندراو ئەنجامى دەدات، بە نوێترین ئامێر و کەرەستەى پاککەرەوە تەنها لە ماوەى (20) خولەکدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە) 17)ى تشرینی دووەمی ((2021، ماڵپەری (سەیدەتی ) بڵاوی کردووەتەوە، خاوێنکردنەوەى  دیوار و سەربانى کەعبە بەپێى بەرنامەیەکى تایبەت بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن دەستەیەک لە سەرۆکایەتیى گشتیى حەرەمى مەککە و مەدینە پاککردنەوەى کەعبە ئەنجام دەدرێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بە شێوازى پاککردنەوەى کەعبە دەکات، کە بە دوو قۆناغ خۆڵ و پاشماوەى باڵندەکان لەسەر بانى کەعبە لادەدرێت.

هەروەک روونیدەکاتەوە، قۆناغى یەکەم خۆڵ و پاشماوەی باڵندەکان لادەدرێت، پاشان پەردە ڕەشکەى سەر کەعبە و دیوارەکانی دەشۆردرێت، دواتر  وشک دەکرێتەوە، دووبارە تەردەکرێتەوە و وشک دەکرێتەوە، ئینجا بە ئاوی گوڵاو دەڕشێندرێت، دەبێت هەموو ئەمانە لەماوەی (20) خولەک ئەنجام بدرێت.

لە قۆناغى دووەم، حەرەمەکە بەگشتیى پاکدەکرێتەوە، بە نوێترین ماددەى پاککەرەوە و ئامێرى شۆردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین