زۆر خواردنی ‌هێلکە دەبێتە هۆی زوو مردن رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

لەهەموو جیهان خەڵکێکی زۆر هێلکە دەخۆن بەتایبەت ئەو کەسانەى یارى ئاسن و وەرزشوانن، بۆ بەدەستهێنانی پڕۆتینى زیاتر، کە وەک شوێنگرەوەی گۆشتی سوور دەیخۆن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (17 تشرینی دووەمی 2021)ماڵپەڕی( العربیە) بڵاوی کردۆتەوە، توێژەرانی بواری تەندروستی لە زانکۆی(نورس ویسترن) ئەمەریکی دووپاتی  کردەوە کە خواردنی سێ هێلکە لەڕۆژێکدا، دەبێتە هۆى تێکچوونی سوری خوێن و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، ئەمانەش  دەبنە  هۆی زوو مردن.

توێژەران دووپاتی دەکەنەوە زەردێنەی هێلکە رێژەیەکی زۆر کۆڵستڕۆڵی تێدایە، هەر بۆیە هۆشداری دەدەن بە خەڵک لەسەر خواردنی هێلکە بەتایبەت زەردێنەکەی، کە دەبێتە هۆی  تێکچوونی سوری خوێن و جەڵتەی مێشک و دڵ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین