ئەمجارە مردن بەرۆکی هونەرمەندانی سووری گرتووە رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

سەندیکای هونەرمەندانی سووری هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند  (زاهیر رەمەزان)ى  لە تەمەنی 62 ساڵی لە نەخۆشخانە بڵاو دەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18تشرینی دووەمی 2021) ماڵپەری (سکای نیوزی عەرەبی) بڵاوی کردووەتەوە، مردنی هونەرمەندی سوری بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە بووە، هەرچەندە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چارەسەری فیزیایی بووە.

زاهیر ڕەمەزان لە شاری لازقیە لەساڵی( 1959)لە دایک بووە، بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانى لە ساڵی( 1983)  تەواو کردووە، سەرەتاى دەستکردنى بە کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1989) کە بەشداربوو لە زنجیرە درامای ( شەجەرەت نارنجی) و فلیمی (لەیالی ئبن ئاوا)، دواتر بەشداری زنجیرە درامای تەلەفزیۆنی (باب حارە،سەباح لیل، حەمام شامی) کردووە.

شایەنی باسە زاهیر ڕەمەزان لە دراماى باب حارە بە باوکى جەوت ناسراوبوو، ئەمە جگە لەوەى بەشداری چەندین زنجیرە درامای کۆمیدی تەلەفزیۆنی کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین