سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هاوخەمى بۆ بنەماڵەى شەهید هوجام سورچى دەردەبڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بە بۆنەى کۆچى دوایی دایکیان لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەى شەهید هوجام سورچى دەکات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یەکشەممە (21)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ "عومەر هوجام سورچی، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووى دایكى شه‌هید هوجام، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌ربڕى."

لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى هیواى خواست په‌روه‌ردگارى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌كه‌ى ببه‌خشێت ."

دەشڵێت، "لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز عومەر هوجام سورچی، به‌ ناوى خۆیان و خانه‌واده‌ى شه‌هید هوجام سورچییه‌وه‌، سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شییان له‌ پرسه‌كه‌یاندا."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین