سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئان لیندێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

ئیواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 22ى تشرینى دووه‌م ئان لیندێ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سوید به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ هه‌ولێر و دواتر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه‌.

لیندێ دوێنێ گه‌یشته‌ شارى به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه‌ دواتر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاته‌ هه‌ولێر، له‌ فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر له‌ لایه‌ن سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و هێمن قادر پارێزگارى هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت پێشوازى لێكرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین