وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ قوتابیان: کار لەسەر داواکارییەکانتان دەکەین کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر خۆپیشاندانەکانى قوتابیان و خوێندکاران بۆ پێدانى دەرماڵەکانیان، بەڕێوەبەرێکى گشتیى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەڵێت، پەیامەکانتان گەیشت و کارى لەسەر دەکەین.

ئەمڕۆ سێشەممە (23)ى تشرینى دووەم (2021)، دواى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە قوتابیانى زانکۆ و پەیمانگاکان لەچەند شارێکى هەرێمى کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رووداوی راگەیاند، خوێندکاران پەیامەکەیان گەیشتووە، لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لەسەر هێڵین.

هەر لەسەر خۆپیشاندانەکانى قوتابیان، موسلیم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت،  وەزارەتی خوێندنی باڵا داهاتێکی زۆری هەیە و دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی دارایی ئەم دەرماڵەیە بگەڕێنێتەوە و کێشەکە چارەسەر بکات. 

ئەو ئەندام پەرلەمانى کوردستان دەشڵێت، چەندین یاداشتمان لەبارەی گەڕاندنەوەی دەرماڵەی خوێندکارانەوە پێشکەش کردووە، تا ئێستا نەخراونەتە بەرنامەی کارەوە بە پاساوی ئەوەی پاشخانی دارایی هەیە و بارگرانی لەسەر حکومەت دروست دەکات. 

جێگەى ئاماژەپێدانە، ماوەى دوو رۆژە لە لە سلێمانى قوتابیان و خوێندکاران دەستیان بە خۆپیشاندا کردووە و داواى دەرماڵە مانگانە دەکەن، پێشتر بۆ هەر مانگێک (60) هەزار دیناریان پێدەدەرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین