پەرلەمانی کوردستان: سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین کوردستانی

سیهام میران-نوچەنێت

چەند پەرلەمانتارێك بە وەرگرتنی بەرتیل لە بەرامبەر بێدەنگبوونیان لە هەندێ دۆسیەی گرنگ تۆمەتباردەکرێن، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لە مانگی شەشەوە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك دەرنەکەوتووە.

ئەمرِۆ سێشەممە (23/تشرینی دووەم/2021) سەعيد هەركى، جێگرى سەرۆكى ليژنەى دەستپاكى لە پەرلەمانى كوردستان لە لێدوانێكى بۆ نوچەنێت دەڵێت، ئەم دۆسیە یە لە مانگی شەشی رابردووەوە هەیە، بەڵام تا ئێستا هیج بەڵگەیەك لەبەردەست نییە. 

چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە لەلایەن هەندێ پەرلەمانتار بڵاوکراوەتەوە، کە لیژنەی دەستپاکی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی وەرگرتنی(بەرتیل) لەلایانە چەند ئەندام پەرلەمانێک  دەکات.

 سەعيد هەركى سەبارەت بەم دەنگۆیە جەختی لەوەکردەوە کە ئەم بابەتە تازەنییە  "لە مانگی شەشی ئەمساڵدا زانیاری گەشتووەتە پەرلەمانی کوردستان، کە هەندێک لە ئەندام پەرلەمانەکان پێگەى خۆیان بۆ وەرگرتنی بەرتیل بەکارهێناوە. لەوکاتەوە لیژنەیەکمان بۆ بەدواداچوون پێکهێناوە، ئەو لیژنەیە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە".

سەبارەت بە جۆری ئەو دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لەسەردەکرێت، سەعید هەرکی گوتی"تاکو ئێستا هیچ بابەتێک لە بەر دەست نییە بۆئەوەی بتوانین باسیبکەین".

لە بارەی جۆری سزای ئەو ئەندام پەرلەمانانەی کە "بەرتیلیان وەرگرتووە" سەعید هەرکی گوتی، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان سزای ئەو کەسانە هەنگاوی یەکەم وەرگرتنەوەی دەسەڵاتەکەیەتی، دواتر رێوشوێنی یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر. لیژنەی دەستپاکی لەگەڵ لیژنەی کاروباری پەرلەمان دانیشتنێکمان کرد، بریارماندا  نوسراوێك ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەین و داوا لەو کەناڵە بکرێت ئەو زانیارییەی بڵاوکردووەتەوە بەڵگەکانی بخاتە بەردەست، ئەگەر بەڵگەی پێویستیان نەخستە بەردەست ئەوا ئێمە سکاڵای یاسایی لەسەر کەناڵەکە تۆماردەکەین".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین