لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی سلێمانی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە: تێکدانی ئارامی شار هێڵی سورە.

ئەمڕۆ سێشەممە( 23/تشرینی دووەم/2021) لیژنەی باڵای ئەمنی- سلێمانی، لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری دەداتە ئەو کەسانەی" بۆ تێکدانی ئارامی شار" خزاونەتە نێوخۆپیشاندانەکانەوە، رووبەرووی سزای یاسایی دەبنەوە.

ئەمڕۆ خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران و قوتابییانی زانکۆکان درێژەی هەبوو، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران  بارەگای مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیان سوتاند.

 بەپێی راگەیێندراوەکە، هێزه‌ ئه‌منییه‌کان رێنمایی پێویست کراون، به‌و په‌ڕی رێزه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌ راسته‌قینه‌کان بکه‌ن، به‌ڵام مامه‌ڵه‌یه‌کی دیکه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانی خزێنراو بۆ مه‌رامه‌ گوماناوییه‌کان و ئه‌جێندا جیاجیاکان بکه‌ن.

 لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی – سلێمانی هۆشداری توند دەدات و دەڵێت: تێکدانی ئارامی و جوڵه‌ی ژیانی خه‌ڵک به‌ هیچ جۆرێک رێگه‌ پێدراو نییه‌ و هێڵی سوره‌. سه‌رپێچیکاران رووبه‌ڕووی توندترین سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین