وەزارەتی رۆشنبیری راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێیدا ئیدانەی سوتاندنی کتێبخانەی پیرەمەگرون دەکات و تێیدا هاتووە: بێڕێزیکردن بە سیمبول و ئاڵاو سوتاندنی کتێبخانە کارێکی گێرەشێوێنی خراپە.

دەقی راگەیێندراوەکە:

روونکردنەوەیەک لەوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە

رۆژی چوارشەممە 2012/11/24 لە ئەنجامی ناڕەزایەتی قوتابیان و خوێنکارانی زانکۆ لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە داخەوە دەستێکی گێرەشێوێن لە ناحیەی پیرەمەگرون هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند فەرمانگەیەک، لە ناویاندا کتێبخانەی گشتی پیرەمەگرون، ئاگریان تێبەرداوە.

ئێمە لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی هەموو داوایەکی مەدەنییانەی  چین و توێژەکانی  کۆمەڵگەکەمانین، بەڵام بە توندی سەرکۆنەی هەموو کارێکی تێکدەرانە دەکەین، بە تایبەتی سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و رەمزو سیمبولە نەتەوەییەکانمان و  پەلاماری کتێبخانە، کارێکی دوور لە رەوشتی شارستانییە، ناکرێت بۆ بەدەستهێنانی خواست و داواکاری توێژێک، فەرمانگە و دامەزراو و ئاڵا بکەونە بەر هێرش و سوتاندن و وێرانکاریی.

گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین